خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕێبەری گەلی کورد هاتنە مەیدانەکان

خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان.

دوای بوومەلەرزەکەی ناوچەی گەملیکی شاری بورسا کە بە ٥.١ پلە شارەکەی هەژاند، توڕەیی گەلی کورد لە بەرامبەر  گۆشەگیریەکانی ئیمرالی زیاتر بوو. خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان.

لە بەردەم بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی تیل کۆچەری قامیشلۆ بە بەشداری ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خزمەتگوزارییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی بنەمالەی شەهیدان، ئەندامانی کۆنگرەی ستار و ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج بەییاننامەیەکیان خوێندەوە.

ئەندامی ئەنجومەنەکە ڕەوا ئەل جیلۆد بەیاننامەکەی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا دەستنیشان کرا کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵە پیلانگێری ناونەتەوەیی لە دژی ئیرادەی گەلی کورد بەردەوامە و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لەگەل دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرامبەر گۆشەگیریەکاندا بێدەنگە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گۆشەگیریەکان ماوەی ٣٣ مانگە بە بیانوی سزای دیسیپلین و قەدەغەی چاوپێکەوتن لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و ئەمەش گۆمان و نیگەرانی بۆ مڵیۆنان کەس دروست دەکات، بەتایبەتی دوای بوومەلەرزەکەی شاری بورسای تورکیا ئەو نیگەرانیانە زۆر زیاتر بووە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە دەبێت لە بەرامبەر ئەمەدا  لیژنە یاساییەکان فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک و چارەنووسی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت.

بە هەمان شێوە لە ناوچەی شەهبا و عەین عیسا بە بەشداری سەدان کەس ریپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا و داواکرا کە بە زووترین کات چارەنوسی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان ئاشکرا بکریت.

شەهبا