خەڵكی کۆبانێ بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلاکانی ئازادی رێپێوانیان ئەنجامدا
هاوڵاتیانی کۆبانێ لە ناوچەی چەلەبیەی سەر بە کانتۆنی کۆبانێ رێپێوانیان ئەنجامدا و پشتگیران لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
هاوڵاتیانی کۆبانێ لە ناوچەی چەلەبیەی سەر بە کانتۆنی کۆبانێ رێپێوانیان ئەنجامدا و پشتگیران لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
بە سەدان دانیشتوانی ناوچەی چەلەبی کۆبانێ و گوندەکانی و کارمەندانی دەزگا مەدەنیەکانی ناوچەکە بەشداریان لە رێپێوانی پشتگیریکردن لە گەریلا کرد. رێپێوانەکە لە باشوری ناوچەکە دەستیپێکرد و تا گوندی خراب ئیشیک بەردەوام بوو.
لە رێپێوانەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکرا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی گشتی گوندی خراب ئیشیک بۆ رێپێوان گۆڕا. خەدیجە فارس هاوسەرۆکی ناوچەکە قسەی کرد و هێرشی دەوڵەتی تورکی لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کرد و رایگەیاند، داگیرکەر دەست لە هێرشەکانی لەدژی گەلی ئاشتیخواز بەرنادات.
خەدیجە فارس باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە لەسەر هێرش و بۆردومان و لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش ئاوی فوراتی گرتووەتەوە و ئامانجی ئەوەیە خەڵکی هەرێمەکە برسی بکات. هەروەها خەدیجە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکانیشی شەرمەزار کرد.
خەدیجە لە کۆتایی قسەکانیدا پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەرخۆدانی قەسەدە لەبەرانبەر داگیرکەری پیشاندا.
میتینگەکە بە وتنەوەی دروشمی بەرخۆدانی گەریلا کۆتایی هات.
ف.ق