خوێندکارانی زانکۆی رۆژئاوا لە دژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا

خوێندکارانی زانکۆی رۆژئاوا لە دژی گۆشەگیرکرندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیک چالاکی سازکرا.

خوێندکاران لە بەشی زانستی سروشتی و تەکنەلۆژیای زانکۆی رۆژئاوا کۆبوونەوە و لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا.

لەسەرناوی خوێندکاران راگەیەندراو درا و داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

خوێندکاران ئاڵاکانی بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیکیان هەڵدا و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەمان بۆ خیانەتکاری"یان وتەوە.

هـ . ب