ئەمڕۆ بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک (تەڤ-دەم) نامەیەکی پشتگیری ئاراستەی بەرپرسانی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرد.
لە نامەکەدا هاتووە: "یەکێتی، ژوور و ڕیکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسینگەکانی ڕێکخستنی ژنان و گەنجان و سەرجەم چالاکییەکانی ڕۆشنبیرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ژێر چەتری تەڤ-دەم کۆدەبنەوە، تێکۆشانی پڕلە شانازیان بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەست پێکرد. ڕێبەر ئۆجالان تاکە زیندانییە لە جیهاندا کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە پێناو ئیرادەی گەلدا تێکۆشان و بەرخۆدان دەکات. له نامەکەدا سەڕنج بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەڕی تورک بەڕامبەڕ به عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەڕی گەلی کورد و گۆشەگیری توند ڕاکێشرا و باسکراوە، "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەو کاتەوە بە دیل گیراوە ڕووبەڕووی سیاسەتی ئەشکەنجەدانی دەروونی و جەستەیی بووەتەوە" و ئەم سیاسەتە ئامانجی لەناوبردنی حەقێقەت و بەهاکانی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان و دوور خستنەوەی لە گەلی کورد و گەلی ئازادیخوازە. دووپاتی دەکەینەوە کە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کۆتایی بە شەڕی تورکیاو کورد دەهێنێت و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی هەردوو گەل و گەلانی ناوچەکە دەکاتەوە. بۆیە چارەسەری کێشەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، یان چارەسەری پرسی کورد بە ئازادی ڕێبەر ئۆجالانەوە بەدی دێت.
هەنگاوە مرۆیی، کۆمەڵایەتی وداهێنەرانە و جێبەجێ کردنی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقیەکانتان، گەشەپێدانی تێکۆشانە بۆ ئەوەی خۆشەویستی گەورەمان بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕێکبخەین، ئەرکی سەر شانمانە هەموو هێز و دەرفەتەکانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە جیهانییە بەکاربێنین. هیوادارین ئەم تێکۆشینە بە بەشداریی ڕێکخراوە یاساییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە زیندانیانی سیاسیەوە فراوانتر بێت."
ئەو ڕێکخستن، یەکێتی، ناوەندانەی نامەکەیان واژۆ کردووە ئەمانەن:
یەکێتی کرێکاران
یەکێتی مامۆستایان
یەکێتی ڕۆشنبیران
یەکێتی پارێزەران
یەکێتی پزیشکان
یەکێتی پزیشکانی ددان
یەکێتی دەرمان فرۆشان
یەکێتی جووتیاران
یەکێتی تەعاونی کشتوکاڵی
یەکێتی هونەرمەندان
یەکێتی پیشەییەکان
یەکێتی پیشە تەندروستییەکان
یەکێتی ئەندازیاران
یەکێتی فرۆشگای بیناسازی
یەکێتی شۆفێران
ژووری بازرگانی
ژووری پیشەسازی
ڕێکخستنی ڕۆژئاوا
ماڵی ئێزدییەکان
ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنییەکان
کۆمەڵەی چەرکەس
کۆمەڵەی تورکمان
نووسینگەی ژنانی TEV-DEM
نووسینگەی گەنجانی TEV-DEM
کۆمەڵەی وێنەگران
یەکێتی کرێکارانی ئازاد
یەکێتی پیشەسازی دەستی خۆجێیی