کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەوە
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمەکە کۆبووەوە.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمەکە کۆبووەوە.
سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، دوێنێ لە هەرێمی شەدادی و دێرەزوور، بۆ کەمئەندامانی جەنگ کۆبوونەوە بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا کەمئەندامانی جەنگ فەرهاد کۆبانێ و ڕێزان چیا عەفرینی کە لە دواین پێشهاتەکانی قۆناغەکەدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان شەهید بوون، یاد کرانەوە.
لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە کەمئەندامانی جەنگ شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەپارێزن کە بە خوێنی شەهیدان بونیات نراوە. ئاماژە بەوە کرا کە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە خەونی دەوڵەتی عوسمانی نوێ خاکی سووریا داگیر بکات. هەروەها ڕاگەیەندرا کە ڕێگای چارەسەر بۆ سووریا پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە.
کەمئەندامانی جەنگ لە هەڵسەنگاندنەکانیاندا، جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت شۆڕشەکەیان لەناوببات و ڕۆڵ و کاریگەری کەمئەندامانی جەنگ لە پرۆسە گرنگەکاندا باسکرا.
هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە کەمئەندامان بۆ شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قوربانیانداوە، لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک هەمیشە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان دەبن و بە هەموو شێوەیەک پێشەنگ دەبن لە پاراستنی خاک و گەل.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە کەمئەندامانی جەنگ سەردانی بنەماڵەی شەهیدان دەکەن و وەبیرهێنرایەوە کە پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر پشتیوانی کەمئەندامانی جەنگ و کەسوکاری شەهیدان بەهێزتر بکرێت.