کۆنگرە ستار دایکە ئوەیشی بیرهێنایەوە

کۆنگرە ستار دایکە ئوەیش دایکی ڕێبەر ئاپۆیی بیرهێنایەوە و گوتی: "سڵاو لە هەموو دایکان و بە تایبەت لە دایکانی کورد دەکەین کە لەدژی نا حەقییەکان دەوەستنەوە و بۆ ڕەخساندنی ئایندەیەکی ئازادی بۆ منداڵەکانیان تێدەکۆشن."

دایکە ئوەیش

لە ساڵڕۆژی مردنی دایکی ڕێبەر ئاپۆ، دایکە ئوەیش‌دا، کۆنگرە ستار بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو یادی دایکە ئوەیشی کردەوە و ڕایگەیاند: "لەم ڕۆژەدا بە ڕێزدارییەوە لە ئاست هەموو ژنان کە سیمبوڵی بەرخۆدان و ئارامگریی دایکانی کوردن بەژنمان دادەنەوێنینەوە، کۆ بۆ دۆزی گەلەکەیان قوربانی زۆریان داوە."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دایکە ئوەیش لە ژیانی خۆییدا، ئارامگری ژنانی کوردی لە بەرانبەر ئاوارەی، فشار و بێ دەرفەتی ژیانی کرد. لە لایەکەوە بووە گەواهیدەری زیندوویی ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی، لە لایەکی دیکەوە لە بەرانبەر دۆخە سەختەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵوێستێکی نەبڕاوەی نیشان دا. لە ماڵەکەی خۆیەوە ڕێبەرێکی پێشکەش کرد، کە بووە ئیلهام بۆ تێکۆشانی ئازادیی ملیۆنان مرۆڤ و بە باوەرداریی دایکایەتییەوە بۆ کوڕەکەی کە ڕێگەی دادپەروەری هەڵبژاردووە، پشتگیری لە هەڵوێست و پرۆژە ڕزگارییەکانی کرد."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە هەڵوێستی پێداگری تێکۆشانی دایکە ئوەیش کراوە و هاتووە: "دایکە ئوەیش وێڕای هەموو چەوساندەنەوەکان، پێشلکردنی مافەکانی و قەدەغەکردنی چەند ساڵی بینینی کوڕەکەی، هیچ کاتێک لە هەڵوێستی خۆی پاشەکشەی نەکرد، باوەڕی بە مافی چارەنووسی گەلان لە دەست نەدا و لە دڵی گەلی کورد و تەڤگەرە دیموکراتیکە جیهانییەکاندا پارێزگاری لە هەڵوێستی بڵندنی ئەخلاقی خۆی کرد."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا لە کەسێتی دایکە ئوەیشدا یادی هەموو هەموو ئەو ژنانە کراوەتەوە کە بوون بە سیمبوڵی تێکۆشانی گەلی کورد و هاتووە: "لە ڕۆژێکی لەم شێوەیەدا سڵاو لە هەموو ئەو دایکانی کورد و هەموو دایکان دەکەین، کە لە دژی ناحەقی دەوەستنەوە و تێکۆشانیان بۆ ئایندەیەکی ئازادە بۆ منداڵەکانیان. هەروەها بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بۆ بەهاکانی ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی و پشتگیری خۆمان بۆ تێکۆشانی گەلانی بندەست تا پێکهێنانی خواستە ڕەواکانیان."