کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیەندراوێک بەشداری لە کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالاندا کرد

کۆنگرەی ستارــی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشداری 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' دەکەن.

کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەر دەستیپێکردووە، بەردەوامە. ئه مڕۆ له بەڕدەم ناوەندی کەلتووری هەنەری محەمەد شێچۆ له شاری قامیشلۆ- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و به ئامادەبوونی دەیان ئەندامی بزوتنەوە، ڕێکخراوه کانی ژنان، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار له باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سوریا به شداریی خۆیان له کەمپینەکە لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانییەوە بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ خوێندرایەوە، وەها باسکرا:

"لە ١٠ی تشرینی یەکەم کەمپەنێک لەسەر ئاستی جیهاندا بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکردووە". کەسایەتی چەپ، سۆسیالیست، دیموکرات، ئازادیخواز، کەسانی خاوەن ئەخلاق و ویژدان و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەردا دەستیان بەم هەڵمەتە کردووە و ئەمەش مانایەکی گەورەی هەیە و گەورەترین و مانادارترین وەڵام کە لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بدرێتەوە بە دڵنیاییەوە ئەنجامدانی کار و هەڵوێستی  بەمشێوەیە.

ئێمە وەک ڕێکخستنی کۆنگرە ستار بەشداری ئەم کەمپەینە دەبین، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و پێویستی چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ناوچەکەدا دەنگی خۆمان لە گۆڕەپانەکانی شۆڕشی ژنانەوە بەرز دەکەینەوە. ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی، کردەوەی دژی مرۆڤایەتی کە لە مێژوودا لەسەر هیچ زیندانییەک نەکراوە، دژی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. ئێمە گۆشەگیری قورسی  دەسەڵاتدارانی تورکیا کە بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپاندوویانە بەتوندی شەرمەزار دەکەین. تەنانەت دەوڵەتی تورک ڕێگە نادات پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان و بنەماڵەکەی بیبینن، هەموو ئەمانە پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤن.

دەوڵەتی تورک لە ڕۆژاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باشووری کوردستان، مەخمور و شەنگال، جێگە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات. خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و گەورە و بچوک، هێزەکانی بەرگری دەکوژێت. یەک بە دوای یەک هەموو ژێرخان و قوتابخانە و مزگەوتی گەلی مەخمور کە لە ژێر پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە بۆردومان دەکرێن  و ژن و منداڵ بریندار دەبن. ئەم هێرشە قڕکەرانەیە نابێتە هۆی ئەوەی کورد هەنگاوێک بۆ دواوە دابنێ.

داوای بەرفراوان کردنی کەمپەینەکە کرا                            

ئێمە وەک ڕێکخستنی کۆنگرە ستار لە کۆتاییدا داوا لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، سیاسەتمەدار، ئاکادیمیست، پەرلەمانتاران، نووسەران، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ڕێکخستنەکانی ژنان و بزووتنەوەکان دەکەین کە بەشداری کەمپەینەکە ببن و بچنە گۆڕەپانەکانی ئازادی، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، تێکۆشانی ئازادی بەرز بکەنەوە."

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.