کتێبخانەی گەڕۆک لەبارەی فەلسەفەی ئۆجالان لە چەلەبیێ کۆتایی هات

کتێبخانەی گەڕۆک لەبارەی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کۆبانێ و گوندەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕامانەکانی دەستیپێکردبووە، ئەمڕ لە ناوچەی چەلەبیێ کۆتایی هات.

گەنجانی پەیەدە لە کۆبانێ ٧ی تشرینی دووەم بە دروشمی ' بۆ ئازای رێبەر ئاپۆ، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' چالاکی کتێبخانەی گەڕۆکی رامان و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەڕێوە برد، ئەمڕۆ کتێبخانەکە لە ناوچەی چەلەبیێ کۆتایی هات.

کتێبخانەکە لە ناوچەی چەلەبیێ لەلایەن گەلی ناوچەکەوە بە تایبەتی گەنجان و ژنانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.

لە چالاکیەکەدا هەم کتێب دابەشکرانم هەم گوێ لە قسەکان و رامانی ئۆجالان گیرا جاروباریش گەنجان هەڵپەڕین.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی ناوچەی چەلەبیێ ئەمینە محەمەد قسەی کرد و ئاماژەی بە گزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دا لەبارەی نەتەوەی دیموکراتیک کە بۆ هەموو گەلان تێدەکۆشێت. ئەمینە محەمەد بەبیریهێنایەوە کە رێبەر ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە زینداندایە، بەڵام بە تەنها بە جەستەیی زیندانیکراوە و گوتی، " هزر و فەلسەفەکەی ئازادە، لەسەر ئەم بناغەیە، تێدەکۆشن و بەرخۆدان دەکەین."

هەروەها ئەمینە محەمەد باسی سەردانی سی پی تی بۆ ئیمڕالی کرد و رایگەیاند کە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە و هەڵوێستی خەمساردی سی پی تی شەرمەزار کرد.

ئەمینە محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، ژن و گەنجان بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن. سڵاویشی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان نارد کە لەدژی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن و گۆتی، " لەگەڵ ئەوەی هێرشێکی قورس بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو هەیە، بەڵام هێزەکانی گەریلا گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن."

دوای قسەکردن و هەڵپەڕکێ، چالاکی کتێبخانەی گەڕۆك کۆتایی هات.

ف.ق