چەتەکانی سوڵتان موراد لە عەفرین منداڵانی کوردی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەکەن بە چەتە.
چەتەکانی سوڵتان موراد منداڵانی کوردی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بە پارە و ئۆتۆمبێل و چەک بۆ لای خۆیان رادەکێشن. ئەو منداڵانە لەلایەن چەتەکانەوە رێکدەخرێن و دەیانبەن بۆ ناوەندێک، کە لە کاتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەردا شوێنی گومرک بوو.
دوای ماوەیەک لە راگرتنی منداڵەکان لەو شوێنەدا، ئەو منداڵانە بۆ راهێنانی سەربازی دەبنە گوندی هاوار لە کیلیسی عەزاز و دواتر رەوانەى بەرەکانی سەرێکانی و گرێ سپییان دەکەن.
لەو چوارچێوەدا منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی عەلی لە گوندی کەفەر جانێ لە ناوچەى شێرای عەفرین، لەو رێگەیەوە فریویانداوە و بردویانە بۆ راهێنانی سەربازی لەگوندی هاواری کیلیس.
ژ.ت