لە ١٠هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئارامی لە کامپی هۆل ١٤ چەتەی داعش دەستگیرکران

ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئارامی بەردەوامە و لە ١٠هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئارامی لە کامپی هۆل ١٤ چەتەی داعش دەستگیرکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری ڕۆژی ١٠هەمینی هەڵمەتی مرۆی و ئارامی  بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

"هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاککردنەوەدا لە ڕۆژی ١٠هەمین دا ١٤ ئەندامی شانەکانی داعشیان دەستگیرکرد، ٥ خەندەقی شانەکانی داعش-یان بۆ خۆشاردنەوە و جلوبەرگی سەربازییان دۆزیەوە. هەروەها هێزەکانمان ١٦ مۆبایل، کە لە ژێر زەویدا شاردرابوونەوە دۆزییەوە و دەستیان بەسەردا گرتن".

ژ.ت