لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ چەتەی دیکەى داعش لە هۆل دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایانگەیاند، لە ڕۆژی ١٣هەمینی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا لە کامپی هۆل ٢٥ چەتەی دیکەی داعش دەستگیرکراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ١٣هەمین ڕۆژی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی دا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەندامانی شانە نوێیەکانی داعش دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانەی خوارەوە هاتوون:

"لە ڕۆژی ١٣هەمینی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی دا، ٢٥ چەتەی داعش، کە ٩ چەتەیان ژن بوون، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاککردنەوەدا دەستگیرکران.

 هەروەها ٧ چادر، کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهێنران بۆ پەروەردە و ئەشکەنجە لابران.

هەروەها ٤ کلاشینکۆف و ٤ جانتای سەربازی و هارددیسک، کە ژێرزەویدا شاردرابویەوە، دەستی بەسەردا گیرا".

ژ.ت