ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاماری رۆژانی ١١ و ١٢هەمینی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین لە رۆژانی ١١ و ١٢هەمیندا و لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی دا ٢٣ ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە ٦یان ژن بوون. هاوکات ٧ چاڵیش دۆزراونەتەوە و ٨ شوێنیش، کە لەلایەن شانەکانی داعشەوە بۆ پەروەردە و ئەشکەنجە بەکاردەهێنران لە ناوبران.
هەروەها دەستگیرکرا بەسەر ٤ نارنجۆکی دەستی، ٣٨٨ فیشەک، ٣ تفەنگی کلاشینکۆف و ٤ جانتای سەربازی، چەندین هێڵی پەیوەندی و هارددیسک و لاپتۆپێکی شاراراوە لە ژێر عەرزدا".
ژ.ت