لە عاموودێ هێرشی دەولەتی تورک بۆسەرگارێ ئیدانە کرا
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەرهەرێمی گارێ-ی باشووری کوردستان لە شاری عاموودێ بە رێپێوانێک ئیدانەکرا.
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەرهەرێمی گارێ-ی باشووری کوردستان لە شاری عاموودێ بە رێپێوانێک ئیدانەکرا.
یەکێتی ژنی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ بە ڕێپێوانێک داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان لە هەرێمی گارێ-ی باشووری کوردستان ئیدانە کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا کە گەلێک ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەندامانی پەیەدە و کۆنگرەی ستار بەشداریان کرد، پانکاردی " بەرخۆدانی گەلی کورد فاشیزم تێکدەشکێنێت"-یان بەرزکردەوە. لە لایەکی ترەوە ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە.
ڕێپێوانەکە لە مەیدانی شەهید جیهادەوە دەستیپێکرد بە بێ وچان درووشمی ' نا بۆ داگیرکاری تورکیا' دەوترایەوە.
لە درێژەدا گەنجان لە بەردەم ناوەندی عاموودێ کۆبوونەوە و میتینگێکیان ڕێکخست و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانە کرد.
ئیبراهیم ئەسەد ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ قسەیکرد و وتی، شۆرشی ئازادی لە چوارچێوەی فکر و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەوام دەکات، هەنگاوی مێژوویی ناوە، دەوڵەتی تورکیاش بەم سەرکەوتنانە تووڕەیە.
ک-ش