لە دربێسی و قامشلۆ بە هەزاران کەس لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە هەزاران کەس لە دربێسی و قامشلۆ رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە هەزاران کەس لە دربێسی و قامشلۆ رێپێوانیان ئەنجامدا.

دربێسی

سەدان ژنی ئەو ناوچەیە و ئەندامانی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری، لە بەردەم ناوەندی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. بەشداربووان وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستاریان بەرزکردەوە و بە دروشم سڵاویان لە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئیمرالی کرد و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکن شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندانەکە لە دووڕیانی گاردینیا گۆڕا بۆ میتینگ. ئەندامی کۆنگرەی ناوچەکەی کۆنگرەی ستار هۆچین هێریز قسەی کرد و ایگەیاند کە ژنانی ناوچەکە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە چالاکییدان. هۆجین ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕەزامەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدرێن و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیش دژی هەموو گەلان و بەتایبەتی ژنانە.

راشیگەیاند، پێویستە گەلانی ناوچەکە ئەو دەستکەوتانە بپارێزن کە لە سایەی قوربانیدانی شەهیدان بەدەست هاتوون، لە پاڵ هێزە سەربازییەکان بوەستن کە ناوچەکە لە بەرامبەر هێرش و شەڕی تایبەت دەپارێزن.

خۆپیشاندانەکە بە دروشمی سڵاو لە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی هات.

قامشلۆ

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە قامیشلۆ خۆپیشاندانێکی ئەنجامدا. لە میانەی خۆپیشاندانەکەدا گەنجان داوایان لە سی پی تی کرد ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد جێبەجێ بکات. سەدان گەنج و ئەندامانی بزووتنەوەکە و نوێنەری حیزبەکان و چالاکوانان بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.

خۆپیشاندانەکە لە دووڕیانی ئەلسەوامی لە گەڕەکی عەنتەری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ دەستی پێکرد. بەشداربووان وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی سوریایان هەڵگرت.

خۆپیشاندانەکە لە دووڕیانی عەفرین لە رۆژهەڵاتی شارەکە وەستا و گۆڕا بۆ چالاکیی ناڕەزایەتی. لە چالاکییەدا، ئەندامی بزوتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی سوریا، شیرهات ئەحمەد، قسەی کرد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەڵوێستی سی پی تی ئیدانە کرد. ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چەند مانگێک تێپەڕیوە و هیچ هەواڵێک لەبارەی تەندروستی رێبەرمانەوە نازانین. لە هەمان کاتدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکە زیادی کردووە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە گۆشەگیری پەیوەندی بە هێرشەکانەوە هەیە و لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕکردن دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت."

ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامانجی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دوورخستنەوەی گەل و رێبەرتیە و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند هەوڵ بدات، سەرکەوتوو نابێت و وتی: ئێمە دەستبەرداری هزری رێبەرتی نابین . تا کۆتایی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین."

دواتر رۆناهی حسێن ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک وابیر دەکاتەوە کە شەڕ ئێمە لە تێکۆشان بۆ رێبەرتی دوور دەخاتەوە و دەست لە چالاکیەکانمان هەڵدەگرێن. بەڵام پێویستە بزانێت کە دەنگی ئێمە لە هەموو جێگەیەکە. ئێمە بەڵێنی تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان دووبارە دەکەینەوە. پێویستە دوژمن بزانێت کە گەل پەکەکەیە و پەکەکە گەلە و چالاکیەکانمان هەموو رۆژێک و لە هەموو جێگەیەک بەردەوام دەبێت."

لە بەردەوامی قسەکانیدا رۆناهی بانگەوازی لە ئازادیخوازان و گەلان کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەفەربەری رابگەیەنین.

ف.ق