لە دێرک لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی رێپێوان ئەنجامدرا

لە دێرکی سەر بە کانتۆنی قامشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بۆ پشتگیری لە هەڵوێستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی پی تی رەت کردووتەوە، دانیشتوانی ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامشلۆ رێپێوانێکی ئەنجامداوە.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی دەستی پێکرد و لنێو کۆڵانە سەرەکیەکانی ناوچەکە بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا دروشم بۆ سڵاوکردنی بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وترانەوە و پۆستەری رێبەر ئۆجالان بەرزکرانەوە.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی بازاری ناوەندی راگیرا. لەوێ جەماوەری خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان. دواتر وەسفیە موراد ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرا ستاری دێرک ئاماژەی بە یەکگرتنی پێکهاتە و گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، " ڕێکخستن، یەکگرتن، یەکێتیمان نیشانەی ئیرادە و سووربوونمان بۆ تێکشکاندنی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی دەوڵەتی تورک و لەدژی رێبەر ئاپۆ."

وەسفیە موراد رایگەیاند، پیلانگێری نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەدژی هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و سوریانیە و بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ کرد.

چالاکی بە وتنەوەی دروشمی 'بژی بەرخۆدانی رێبەر ئۆجالان' کۆتایی هات.

ف.ق