لە دەیرەزۆر ٤ چەتەی داعش دەستگیرکران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە، ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی شحێلی دەیرەزۆر، ٤ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە، ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی شحێلی دەیرەزۆر، ٤ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، دوێنێ (دووشەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم) دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیان لە شارۆچکەی شحێل لە گوندەواری باشوری دەیرەزۆر ئەنجامداوە.
قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٤ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە، چەک و تەقەمەنییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: "لە هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٤ ئەندامی شانەکەی داعش دەستگیرکراون. ئەندامانی شانەکە لە کاری قاچاخچێتی چەکدا چالاک بوون. چەک و تەقەمەنی و مینی چێنراویان گەیاندۆتە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دژی هێزەکانمان و دامەزراوە مەدەنییەکان و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەم چەک و کەرەستە سەربازییانە دەستیان بەسەردا گیراوە:
کڵاشینکۆف: ١
بۆمبی دەستی: ٢
بۆمبی چێنراو: ١
مۆبایل: ٨
تەلەفۆنی نۆرماڵ: ١
ئامێری پەخشی ئینتەرنێت: ٢
بەڵگەنامەی کەسی
چەندین کەرەستەی سەربازی تر.