لە دەیرەزۆر ٧ چەتەی داعش دەستگیرکران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ٧ چەتەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر دەستگیر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ٧ چەتەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر دەستگیر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان دژی شانەکانی داعش، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (یات)ی سەر بە هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان لە شارۆچکەی ئەلشحێل لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ئەنجامدا.
هێزە ئاسمانییەکان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون و هەڵکوترایە سەر ماڵی شانەیەکی داعش. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٧ چەتەی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران. ئەم چەتانە دەستیان هەبووە لە بەئامانجگرتنی هێزەکانمان و خەڵکی هەرێمەکە. ئەم چەتانە ڕۆڵیان هەبووە لە دەستەبەرکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ ڕێکخراوی داعش و پارەدارکردنی شانە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوەکە. هەروەها ڕووداوەکانی مانگی ئەیلولی دەیرەزۆریان قۆستۆتەوە و هێرشی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.
هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە، تێکۆشان دژی داعش بەردەوامە، تا لەناوبردنی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە و مسۆگەرکردنی ئاسایشی هەرێمەکە".