لە عەفرین مینێکی چێنراو تەقییەوە
لە شاری عەفرینی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣کەس بریندرا بوون.
لە شاری عەفرینی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣کەس بریندرا بوون.
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە عەفرینی داگیرکراو، سێ کەس برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ئانها) کە زانیارییەکانی خۆی لە سەرچاوە هەرێمییەکان دەگرێت ڕایگەیاند، بۆمبە چێنراوەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان تەقیوەتەوە و ٣ برینداری لێکەوتووەتەوە.
هەروەها دەڵێت، تەقینەوەکە لە شەقامی ڤیلات لە ناوەندی شارەکە ڕوویداوە کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون.
کانتۆنی عەفرین و ناوچەکانی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، ڕۆژانە چەندین تاوان و کردەوەی دژە مرۆیی ئەنجام دەدەن وهاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە.
ک-ش