لە عەفرین تاڵانکاریەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە: ١٠٠ داری دیکەیان بڕیەوە

سوپای چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی لە ناوچە مابەتای عەفرین ١٠٠ داری بەرداریان بڕیەوە و بۆ فرۆشتن رەونەی بازارەکان کران.

لە کانتۆنی عەفرین کە ٤ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، بە بەردەوامە، تاوانی دژە مرۆیی، قڕکردنی سروشت، لەناوبردنی کەلتور و گوڕینی دیموگرافیا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ناوچەی مابەتای عەفرین، چەتەکانی بە ناو 'ئەلئەمشەد) لە گوندی کاخرا ١٠٠ داری بەرداریان بڕیوەتەوە.

داگیرکەران دارەکان دەبڕنەوە و لە بازارەکاندا دەیانفرۆشنەوە.

ف.ق