لە گرێ سپی دەوڵەتی تورک دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی جۆتیارێکدا گرت

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە سەر بە داعش و ئەلنوسرەن، لە گرێ سپێ بە بیانوی ئەوەی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشێ هەرێمەکە، جۆتیارێکیان ڕفاند و دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکیدا گرت.

جۆتیارەکە ناوی فادی حەسەن رەمەزانە و خەڵکی گوندی کارمازاتی ناوچەی گرێ سپیە و لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە رفێنراوە.

شایەدحاڵێکی رووداوەکە رایگەیاند، چەتەکان دوای ئەوەی فادی حەسەن رەمەزانیان رفاندووە، دیمەنیان تۆمارکردووە و ناچاریان کردووە کە هەموو شتێک قبوڵ بکات و ١٢ بەرمیل گاز، ٢ تەلەفۆن و ١٣٠ هەزار لیرەی سوری ئەویشیان دزیەوە.

دوای رووداوەکە ئەو هاوڵاتیە لە ناوەندی چەتەکان چەندین جار سکاڵای تۆمار کردووە، بەڵام کەس گوێی پێنەداوە.

ف.ق