لە گوندی تەحتکێی کۆبانێ دارستانێک دروست دەکرێت

لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بە ناوی ' شەهید بۆتان' دەست بە چاندنی نەمان کرا و ئامانجەکە ئەوەیە دارستانێک دروست بکرێت.

دەستەی ژینگەی ناوچەی شێرانی کۆبانێ و بە دەیان ئەندامی دەزگا مەدەنیەکان بۆ دروستکردنی دارستانەکەی ' شەهید بۆتان' و بۆ خەمڵاندنی شارەکە و گوندەکانی سەر بە کۆبانێ، روویان کردە گوندی تەحتکێ و دەستیان بە دار چاندن کرد.

ماوەیەک لەمەوبەریش دەستەی ژینگەی هەرێمی فورات بە بۆنەی ٤ی نیسان ١٠ هەزار نەمامی چاندبوو و ژمارەیەک باخچە و دارستانیان دروست کرد. لە گوندی شێخ چۆپان ٣ هەزار دار لەسەر روبەری ٧ هێکتار چێنران و دارستانێک دروستکرا. لە ٢١ی شوباتدا لە ناوچەی سڕین ٢ هەزار دار و لە ١٦ی ئازاریش لە ناوچەی چەلەبیە ٧٠٠ دار چێنران.

ف.ق