لە هەنگاوی مرۆیی و ئاسایشدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران

دوێنێ لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەنگاوی مرۆیی و ئاسایشدا لە کەمپی هۆڵ ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران.

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوی مرۆیی و ئاسایش بەردەوامە. لەچوارچێوەی هەنگاوەکەدا ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە کەمپی هۆڵ ئەنجامدرا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران و هێزەکانی ئاسیشی ناوخۆی دەستیان بە لێپرسینەوە کرد.

ف.ق