لە هێرشێکدا بۆ سەر شێراوا مناڵێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شێراوای تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا مناڵێک بریندار بوو.

نزیکەی دوو کاتژمێر پێش ئێستە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بورج ئەلقاسی لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا مناڵێک بریندار بوو.