لە هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەردا ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە شاری تل رەفعەتیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە شاری تل رەفعەتیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئێوارەی دوێنێ بنکەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە گوندی بێلونیە و منخی سەر بە شاری تل رەفعەتی سەر بە کانتۆنی عەفرین-شەهبا تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپباراندا ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
ناوە سەربازە بریندارەکان بەم جۆرەیە: شوجاع خەسان، رەجەب جەرود، عەبدوڵا خەمیس و عەلی خالید.
هـ. ب