لە حەسەکە ٣٠ چەتەی داعش دەستگیرکران

لە حەسەکە لە چوارچێوەی' هەنگاوی پاککردنەوە" دا کە هێزەکانی ناوخۆی دەستیان پێکردبوو، ٣٠ چەتەی داعش دەستگیرکران.

ناوەندی چاپەمەنی گشتی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی لەبارەی 'هەنگاوی پاککردنەوە" و ئەنجامەکانی ئاشکرا کرد  کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە شاری حەسەکە سەرلەبەیانی ١٠ ئازار لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی سەر بە داعش، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکرد، لە ئەنجامدا هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر شانە شاراوەکانی چەتەکان کە دەستیان لە هێرشی سەر هاوڵاتیانی مەدەنیدا هەبوو.

دوای ئەوەی لە هەرێمەکانی شاری حەسەکە و گوندەکانی شانەکان بڵاوبوونەوە، ئەم هەنگاوە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا ٣٠ چەتەی داواکراو دەستگیرکران. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جلی سەربازیدا گیراوە کە بۆ کاری تیرۆریستی بەکارهێنراون.

لە کۆتاییدا ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڵێن بە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەدەین لەدژی هێرشەکان کە ئارامی و ئاسایش تێکدەدەن، دەبینە قەڵغانی زیندوو و پشتراستتان دەکەینەوە کە لەسەر رێگای شەهیدان دەبین و ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەمان مسۆگەر دەکەین."

ف.ق