لە حەسەکە تەرمی دوو شەهید بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە ڕۆژبین حەسەکە و لە فەرماندارانی هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد شێرۆ عەلی لە حەسەکە بە خاک سپێردران.
شەڕڤانی قەسەدە ڕۆژبین حەسەکە و لە فەرماندارانی هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد شێرۆ عەلی لە حەسەکە بە خاک سپێردران.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە بە مەڕاسیمێکی شکۆدار فەرمانداری هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد شەهید شێرۆ عەلی (شێرۆ بەشار) و شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ڕۆژبین حەسەکە (شاهین سەڵاح عەلی) لە گۆڕستانی شەهید دژوار و گوندی داودی لە حەسەکە بە خاک سپیردران. شێرۆ عەلی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی مەنبجدا لە ١٢ی کانوونی یەکەم و ڕۆژبین حەسەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمدا لە پردی قەرەقۆزاق شەهیدبوون.
لە مەڕاسیمەکەدا خەڵکی حەسەکە و گوندەکانی، نوێنەرانی دامەزراوەکان و ڕیش سپیانی عەشیرەتە کوردی و عەرەبەکان بەشداربوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئاڵدار خەلیل جەختی لە درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانی کردەوە.
خەلیل گوتی: "هێزەکانمان قەسەدە، یەپەژە، یەپەگە مەجلیسی سەربازی منبج و جەبهەت ئەل ئەکراد لە بەرانبەر هێرشەکان لە دژی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بوێرییەوە وەڵامییاندایەوە".
خەلیل ئاماژەی بە ئازارەکانی گەلی سووریا کرد کە کە ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە و لە درێژەی قسەکانییدا وتی: "کەوتنی ڕژێمی ئەسەد و پارتی بەعس هەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام ئەوە تاکە چارەسەر نییە. دەبێت بۆ کێشەکان ببێتە دەستپێکی چارەسەری".
خەلیل ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە فیداکاری شەهیدان دامەزرا و بەمجۆرە بەردەوامبووو: "هەرکەسێک خەونی شکاندنی ئیرادەی خۆبەڕێوەبەری ببینێت، شکست دەهێنێت. ئەم ئیدارەیە لەسەر بنەمای برایەتی گەلان و قوربانیدانی ١٤ هەزار شەهید بەرهەم هاتووە".
لە کۆتاییدا ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا و تەرمی شەهیدان بە وتنەوەی دروشمەکان بە خاک سپێردرا.