لە کامپی هۆل ٥ چەتەی داعش و ٦ گومانلێکراوی دیکە دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کامپی هۆل دا ٥ چەتەی داعش و ٦ کەسی دیکەی گومان لێکراو دەستگیرکراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیارییان لەسەر شوێنی هەندێک چەتەی داشع و شانە شاراوەکانیان لە کامپی هۆل دا پێگەیشت، هێزەکانمان کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشی یەکەمی کامپەکە ئۆپراسیۆنە چوونە دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامدا".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان ١١ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٥ کەسیان چەتەی شانەکانی داعشن. لێکۆڵینەوەش لە ٦ کەسی دیکەى گومانلێکراوی سەر داعش بەردەوامە. کاتێک لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان پێهات، دەستبەجێ ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".

ژ.ت