لە کامپی هۆل دەست بەسەردا جبەخانەی چەتەکانی داعش دا گیرا

لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە بەشی ٥ی کامپی هۆل دا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بەسەر ٣٨٨ فیشەکی کلاشینکۆف دا گرت.

هەڵمەتی مرۆیی و ئارامی بە پێشەنگایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بە پشتیوانی قەسەدە، یەپەگە/یەپەژە، لە ڕۆژی ٢٥ی ئابەوە لە کامپی هۆل دەستیپێکردووە.

لە ئۆپەراسیۆنی گەڕانی ئەمڕۆدا کە لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی پێش نیوەڕۆدا لە بەشی ٥ی هۆل کامپی هول دا دەستی پێکرد، ٣٨٨ فیشەکی چەکی کلاشینکۆف لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین لە بەشی ٥ دا بەردەوامە.

ژ.ت