لە کانتۆنی فرات چەندین چالاکی بۆ ٤ی نیسان ئەنجامدرا

لە ناوچەکانی شێران، سرین و گۆڕەپانی ژنی ئازادی کانتۆنی فرات بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.

ڕۆژی ٤ی نیسان

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٤ی نیساندا لە ناوچەی سرین ئاهەنگێک بۆ منداڵی شەهیدان ئەنجامدرا. ئاهەنگەکە لە ناوچەی سرین بە ئامادەبوونی سەدان منداڵی شەهید و بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدان دەستپێکرد. لە چالاکیەکەدا مندڵەکان بە بێ ناوبڕ دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" دەوتەوە. هەروەها لەگەڵ ئاهەنگ گێڕانی منداڵاندا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

لە هەمان کاتدا لە شارۆچکەی تل خەزال سەر بە ناوچەی شێران بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە ئاهەنگێک ئەنجامدرا. لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی و هەڵپەرین کرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێندرابووەوە. دواتر چالاکیەکە بە خوێندنەوەی شیکارییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە کۆتا هات.

هەروەها لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ پێشانگایەک بۆ وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا.