لە کۆبانێ ٤ی نیسان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا

ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە میتینگێکی جەماوەری پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەدا بڕیارداری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد پیشاندرا.

بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، بە سەدان کەس لە گوندی ئەلپەلوریێی رۆژئاوای کۆبانێ کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش، نوێنەری ژنانی پەیەدە بە ناوی سارا قسەی کرد و وتی، " ئێمە ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەین."

نوینەری پەیەدە رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێکۆشانی خۆی بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی ژێردەستە لە زیندان لەنێو بارودۆخێکی قورسدا بەردەوامی پێدەدات.

لە کۆتایی قسەکانیدا نوێنەری پەیەدە وتی، " تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین."

لە پەیامی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستیشدا راگەیەنرا کە رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان نە تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلانی جیهان هیوایە، رۆژێکی واتادارە و پیرۆزی دەکەن.

لە ئاهەنگەکەدا گروپی موزیکی بۆتان و گروپی کەلتوری و هونەری میزۆپۆتامیا هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کۆتایی هات.

ف.ق