لە کۆبانێ بە هەزاران کەس دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەڕمەزار کرد

لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە کانتۆنی کۆبانێ بە هەزاران کەس رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجانی پارتی دواڕۆژی سوریا لە هەرێمی فورات بە بەشداری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا، یەکێتی ژنانی گەنج و سەدان دانیشتوانی هەرێمەکە خۆپیشاندانیان لەدژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان ئەنجامدا.

یەکێک لە تاوانەکانیش رادەستکردنی رۆفاتی شەهید هاکان ئارسلان بوو کە لە گوێنیەکدا رادەستی عەلی رەزای باوکی کرایەوە. هاکان ئارسلان ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەی سوری ئامەدی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو. بەشداربووان وێنەی باوکی شەهید ئارسلانیان بەرزکردەوە کە گوێنیەکی بەدەستەوە و رۆفاتی شەهید هاکانی تێدایە.

دوای ئەوەی خۆپیشاندەران گەیشتنە گۆڕەپانی شارەوانی گەلی ناوچەی سڕین، راگەیەنراوێک لەلایەن نادیە ئاگاسی ئەندامی پارتی دواڕۆژی سوریا خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵ دەدات خەونی عوسمانیەکان زیندووبکاتەوە و گەل تۆپباران دەکات و دیمۆگرافی ناوچەکە دەگۆڕێت.

هەروەها کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەلانی هەرێمەکە شەرمەزارکرا.

لەلایەکی دیکەوە فەرحان حەج عیسا سەرپکی ئەنجومەنی گشتی پارتی دوارۆک=ژی سوریا تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە لەدژی هاوڵاتیان شەرمەزار کرد.

حەج عیسا وتی، " بە دەیان هاوڵاتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەپێناو یەکێتی خاکی سوریا گیانیان بەخت کرد. زوڵم و زۆردەستیان قبوڵ نەکرد. لەبەرئەوەش دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەزانێت کە ئیدی دروشمی ' شەڕی گەلی شۆڕشگێری' بووەتە ئامانجی هەموو خەڵکی هەرێمەکە."

راشیگەیاند کە بەردەوامی بە پرۆژەی دیموکراتی دەدەن و لەدژی ئەو کەسانەی کە هەوڵد دەدەن ئاڵۆزی دروست بکەن، دەوەستنەوە.

خۆپیشاندانە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق