لە کۆبانێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان کرا
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجام دا.
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجام دا.
بە پێشەنگایەتی ژنان و بە شداری هەزاران کە لە دانیشتووی کانتۆنی فورات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە درووشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر کردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
ڕێپێوانەکە بە درووشی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و"بێ سەرۆک ژیان نابێ" لە گۆڕەپانی ژنانی ئازادی کۆبانێ دەستی پێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوامبوو.
پاشان لە گۆڕەپانی ئاشتی گۆڕا بۆ گردبوونەوە و خولەکێک ڕێزگیرا لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری. دواتر هاوسەرۆکی دەستەی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات موستەفا عەتۆ قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پڕۆسەیەکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، ئەوەی دەتوانێت ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتن بگەیەنێت ڕێبەر ئاپۆیە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی تەواوی پێكهاتەکان تێدەکۆشێت، دەبێت ئێمەش خاوەندارێتی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و بۆ ئازادی جەستەیی ئەو تێبکۆشین."
عەتۆ لە بەردەوامییدا ئاماژەی بەوەشدا گەل داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت پرسەکان چارەسەر بکات و ئەمەش بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان و تێکۆشان بەهێزتر بکەین."
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.