لە کۆبانێ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا

بە سەدان دانیشتووانی کۆبانێ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ و گوندەکانی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دانیشتووانی کۆبانێ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ و گوندەکانی، لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئاشتی وەستان و دواتر هەبوون خەلیل هاوسەرۆکی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا لە هەرێمی فورات قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک کە منداڵان و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج دەوەستینەوە."

هەبوون خەلیل رایگەیاند، بە بەردەوامیدان بە تێکۆشان لەسەر بناغەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە و هەموو پارچەکانی کوردستان و داگیرکەری و فاشیزم دەهێنن.

هەبوون خەلیل بانگی لە گەلانی هەرێمەکە و گەنجان کرد کە یەکگرتوو بن و لەدژی فاشیزمی تورک بە رۆحی بەرخۆدان تێبکۆشن.

ف.ق