لە کەمپی هۆڵ ٣ ژن کوژران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوێنێ شەو تەرمی ٣ ژنیان بە کوژراوی کە کەمپی هۆڵ دۆزیەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژئاوای سوریا دوێنێ شەو لە بەشی یەکەمی کەمپی هۆڵ تەرمی ژنێکی پەنابەری عێراقی و لە بەشی دووەمی کەمپەکەدا تەرمی ٢ ژنیان لە تەنیشت مزگەوتێک دۆزیەوە.

لە بەشی یەکەمی کەمپەکە ژنێک بە ناوی سورەیا عەواد لەدایکبووی ١٩٨٢ بە سێ گولە کوژراوە. ناسنامەی ٢ ژنەکەی دیکەش نازانرێت.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی، ئەم تاوانانە لەلایەن چەتە ژنەکان ئەنجامدراوە کە دەیانەوێت هزری داعش بڵاوبکەنەوە.

بەپێی ئامارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢وە ٩ هاوڵاتی سوری و عیراقی و بیانی لە کەمپەکە کوژراون. زۆربەشیان بە چەقۆ کوژراون.

ف.ق