لە کەمپی هۆڵ چەتەیەکی داعش کوژرا

لە کەمپی هۆڵ لەنێوان هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ و چەتەکانی داعشدا شەڕ دروست بووە و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژرا.

دوای ئەوەی کە ٢١ی کانونی دووەم لەدژی زیندانی سناعەی شاری حەسەکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرش ئەنجامدرا و سەری نەگرت، ئەم جارە داعش هێرشی کردە سەر کەمپی هۆڵ کە خانەوادەی داعشەکانی لێیە. هەموو چەتەکانی داعش کە هێرشیان ئەنجامدا، دەستگیرکران. لە ئەنجامی شەڕدا چەتەیەک بە ناوی حەسەن ئیدلب کوژرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند کە چەتەکان خۆیان لەنێو خانەوادەکانیان دەشارنەوە و هێزەکانی ئاسایشیش بۆ پاراستنی گیانی منداڵانی نێو کەمپەکە بە شێوەیەکی هەستیار دەجووڵێنەوە و چەتەکانی داعش لەنێو خانەوادەکانیان دەکرێنە ئامانج.

هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باسی ئەوەی کرد کە بۆ ئەوەی چەتەکان هەڵنەیەن، کەمپەکەیان گەمارۆ داوە.

لە کۆتاییدا رایگەیاند کە چەتەکان جلوبەرگی قەسەدەیان لەبەرکردبوو.

ف.ق