لە کەمپی هۆڵ سێ کەس کە هەوڵی هەڵهاتنیاندا دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسانیشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کەمپی هۆڵ سێ کەسیان دەستگیرکرد کە هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا.

ئۆپەڕاسیۆنی مرۆیی و ئاسایش کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بە پشتگیری قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە ٢٥ی ئابدا دەستیپێکردبوو، بەردەوامە.

بە سەدان ئەندام و شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە، ئەمڕۆ لە بەشی دووەم کە پەنابەری عێراقی تێیدا دەمێننەوە ، ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد. لە پشکنین و گەڕاندا کە ٥ کاتژمێری خایاند، ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی داعش دەستیان بەسەرداگیرا. دواتر لە بەشی سێیەم ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام بوو.

لە بەشی سێیەمدا، سێ کەس کە هەوڵیاندەدا هەڵبێن دەستگیرکران. ئەو سێ کەسە بۆ لێپرسینەوە بۆ ناوەندی ئاسایش گواسترانەوە.

رۆژی ٢٨ی ئاب، واتە لە رۆژی چوارەمی هەنگاوەکەدا، ٣٧ چادری لایەنگرانی چەتەکان هەڵگیران و ١٢ گۆمانلێکراو دەستگیرکران.

ف.ق