لە کەمپی واشۆکانی گۆشەگیری شەرمەزار کرا

ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەرێکانیەوە کۆچی کەمپی واشوکانیان کرد، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری کوردیان شەرمەزار کرد.

ئاوارەکانی سەریکانی کە لە کەمپی واشوکانی سەر بە شاری حەسەکە دەژین بە رێپێوانێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجومەنی گەل دەستی پێکرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی ' بە رۆحی بەرخۆدانی ئیمڕالی پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم و داگیرکەری تێک دەشکێنین" و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە. هەروەها بێوەستان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی رێبەرتی و بمرێت خیانەتیان' وتەوە.

رێپیوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا و ئیمام مامۆ ئەندامی کۆنگرەی ستاری کەمپی واشۆکانی قسەی کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتی تورک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی قورستر کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەرەوەدا بپچڕێنێت.

ئیمام مامۆ ئاماژەی بەوەدا،  گۆشەگیری لەبەرچاوی هێزە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدرێت، لەدژی هەموو یاسا و پێوانەیەکی نێودەوڵەتیە.

هەروەها بانگەوازی لە سی پی تی کرد کە ئەرکی خۆی لەبەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد جێبەجێ بکات.

میتینگەکە بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق