لە کەمپی واشوکانی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک چالاکی کرا

لە چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەزاران کۆچبەری سەرێکانی داوایان کرد تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورک بوەستێنرێت.

لە چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هەزاران کۆچبەری سەرێکانی لە کەمپی واشوکانی خۆپیشاندانیان کرد.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم قوتابخانەی کەمپەکە دەستی پێ کرد تا ئەو خێوەتەی بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دانرابوو، ڕێپێوان کرا.

ئەندامی بەڕێوەبەری کەمپی واشوکانی، سوریە محەمەد، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٤ ساڵە زێد و ماڵی ئێمەیان داگیرکردووە. هەموو دەوڵەتانی جیهان کە بەرامبەر هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن، هاوبەشی ئەم تاوانانەن".

دووپاتی کردەوە، گەڕانەوە بۆ سەرێکانی تەنها بە کۆتایی هاتنی داگیرکاری دەوڵەتی تورک پێکدێت، بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر هەرێمەکە بوەستێنن.

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا.

لە هەمان چوارچێوەدا، کۆچبەرانی سەرێکانی لە کەمپی سەرێکانی لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.