لە منبج ٣ چەتە کوژران
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیاندا لە گوندی چات بڕۆنە باکووری رۆژهەڵاتی منبج و هێرشیان کردە سەر خاڵی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەى شەڕڤاناندا ٣ چەتە کوژران.
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیاندا لە گوندی چات بڕۆنە باکووری رۆژهەڵاتی منبج و هێرشیان کردە سەر خاڵی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەى شەڕڤاناندا ٣ چەتە کوژران.
ناوەندی چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، گروپیک لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتى تورک هەوڵیاندا بە هێرشکردنە سەر خاڵەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە گوند چات بڕۆنە باکوور و رۆژهەڵاتی شاری منبج.
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج وەڵامی هێرشی چەتەکانیان دایەوە و شەڕ روویدا و لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران.
راشیگەیاند، سوپای تورک بۆ ئەوەی چەتەکان تەرمی کوژراوەکانیان ببنەوە، دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی گوندی چات و گوندی هۆشەری. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ئاگر بەربوویەوە زەوییەکانی ئەو گوندانە.
ژ.ت