لە مەنبەج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێوەت دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ١٠ ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، لە مەنبەج خێوەت دانرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ١٠ ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، لە مەنبەج خێوەت دانرا.
ڕێکخستنی مەنبەجی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، بە ئامانجی پشتگری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی دانانی خێوەتی دەست پێ کرد.
ئەندامانی ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیک، کۆمیتە و دامەزراوەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، مەجلیسی شار و گوند و ڕیشسپی عەشیرەتەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.
ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی مەنبەج، حوسێن بەگاری، گوتی: " گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تیرۆری داعشیان تێکشکاند و ئەمڕۆش بە هۆی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان فێری بەرخۆدان بوون. بەو ئیرادە و ڕۆحی تێکۆشانەی بەدەستی هێناوە، بەرامبەر دوژمنی گەل شەڕدەکات. لە هەمان کاتدا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکات".
هەروەها گوتی: "ئێمە وەک گەنجانی شوێنکەوتەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هەوڵ دەدەین فیکری نەتەوەی دیموکراتیک بڵاوبکەینەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان بەرخۆدانی مەزن بکەین".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و ئامانجی دەوڵەتی سەرمایەداری لەم پیلانگێڕییە، هەروەها بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی پیشاندرا.
لە خێوەتەکەدا، بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانران. چالاکییەکە، ئەم ئێوارەیە بە بەشداری پێشەنگی عەشیرەتەکان، ئەندامانی دامەزراوەکان، کۆمیتەی ژنان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و چەندین ڕێکخراو و سەدان دانیشتووی شار و گوندەکان، کۆتایی دێت.