لە قامشلۆ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا ٥ کەس بریندار بوون
لە بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە قامشلۆ، ٥ کەس بریندار بوون.
لە بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە قامشلۆ، ٥ کەس بریندار بوون.
هێزی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی سوپای داگیرکەری تورکدا لە قامیشلۆ، کۆگایەکی هێزەکانی خۆپاراستنی جەوهەریی کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ ٩ی حوزەیران سوپای تورکی داگیرکەر بۆردوومانێکی ئاسمانیی لە قامیشلۆ ئەنجامداوە و کۆگایەکی هێزەکانی خۆپاراستنی جەوهەریی لە گەڕەکی مەیسەلۆن کردووەتە ئامانج.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەهۆی هێرشەکەوە پێنج کەس برینداربوون و ژماریەک ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە ئامانج لێی “تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە” و دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی گەرەنتیکار دەکەین بەئەرکی خۆیان هەستن و ڕێگریی لەو جۆرە هێرشانە بکەن.
ف.ق