لە قامیشلۆ چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەردەوامە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، بۆ دووەمین چالاکی دانانی خێوەت لە قامیشلۆ بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، بۆ دووەمین چالاکی دانانی خێوەت لە قامیشلۆ بەردەوامە.
بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دەسپێشخەریی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوێنێ لەبەردەم بینای کۆمیسەری کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری قامیشلۆ، چالاکی خێوەت دانانی دەست پێ کرد.
چالاکییەکە بە ئامانجی پشتگیری کردنە لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاندرا.
لە دووەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا، خەڵکی ناوچەی تەل کۆچەری کانتۆنی قامیشلۆ، هاتنە خێوەتەکە. خەڵکی قامیشلۆ، ئەندامانی دەسپێشخەریی گەل بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" پێشوازییان لێ کردن.
"بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، ئاشتی پێ نایەت"
لە خێوەتەکەدا، ئەندامی دەسپێشخەریی گەل، میدیا ئەلحیاوی، گوتی: "دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەڵمەتەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین، دەست لە سیاسەتی پشتگوێخستن بەردەن، گوێ لە دەنگ و داخوازییەکانمان بگرن".
میدیا دووپاتی کردەوە، بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێک نایەت، چونکە ئەو بناغەی چارەسەری قەیرانەکانی هەموو گەلانی داڕشت. میدیا بەڵینی دووپات کردەوە، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشان مەزنتر دەکەن.
"پێشنیارەکانی ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەرە بۆ قەیرانەکان"
ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی کانتۆنی قامیشلۆ، مەسعود یوسف، گوتی: "پێشنیارەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی سوریا. لەسایەی فەلسەفەی وی، ئێمەی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆمان بەڕێوە برد. دەبێت ئێمە لە دەوری فیکری ڕێبەرێتی کۆبینەوە تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی".
ئەندامی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ، حەنیفە محەمەد، تیشکی خستە سەر ژمارەی ژنانی بەشداربووی چالاکییەکە، ڕایگەیاند، ئەمە نیشانەی پێداگری ژنانە لەسەر ئەو هێڵی تێکۆشانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆیانی دەستنیشان کردووە.
چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و شرۆڤەکردنی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.