لە شەدادی مەراسیمێک بۆ شەهیدان ئەنجامدرا
شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد جیشی یاساین بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا، شەڕڤانی قەسەدە عەلی حوسێن ئەل حەمادی و شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن عەبدولمەجید محەمەد ئەل حوسێن یادکرانەوە.
شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد جیشی یاساین بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا، شەڕڤانی قەسەدە عەلی حوسێن ئەل حەمادی و شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن عەبدولمەجید محەمەد ئەل حوسێن یادکرانەوە.
دانیشتووانی شاری شەدادی سەر بە کانتۆنی جەزیرە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد جیشی یاسین (ڕەیان عەریشە) کە ٢٦ ی شوبات لە شەدادی شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەڕڤانی قەسەدە عەلی حوسێن ئەل حەمادی (شەداد) کە ١٠ ی شوبات لە شەدادی شەهیدبوو، وە شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن عەبدولمەجید محەمەد ئەل حوسێن کە ٢٨ ی کانوونی دووەم لە دەیرەزۆر شەهیدبوو، ئاشکرا کرا.
دانیشتووانی شەدادی و دەوروبەری، ئەندامانی دامەزراوەکان و نوێنەرانی قەسەدە و ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان و نمایشی شەڕڤانانی قەسەدە دەستی پێ کرد.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەعد ئەل حەمود، گوتی: "بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتن لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەردەوام بین".
فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی شەدادی عامر ئەل زۆبا تیشکی خستەسەر فیداکاریی شەهیدان بۆ پاراستنی گەل و وڵات، گوتی: "تا گەیشتن بە ئامانجەکان، درێژە بە دۆزی شەهیدان دەدەین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهید ئەحمەد جیشی یاسین بە هەلهەلە و درووشم بەخاکسپێردرا.