لە شەهبا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
لە شەهبا سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە شەهبا سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە شەهبا "سزای دیسپلین"ی نوێی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
ڕێپێوانەکە لەنێوان گوندی تەل قەراح و تەل سەوسەنی شارۆچکەی ئەحداس دەستی پێ کرد، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی گەلانە" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە تا پارکی "سەرۆک ئاپۆ" لە گوندی تەل سەوسەن بەردەوام بوو، لەوێ ئەندامی دەسپێشخەریی پارێزەرانی سوریا بۆ بەرگری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جوبرایل مستەفا گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و تیشکی خستەسەر کار و خەباتەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها ئەو نامە و پەیامانەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای سزای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی و ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ و سی پی تی نێردراون، هاوشان لەگەڵ کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ.
جوبرایل دەربارەی سزای دیسپلین گوتی: "ئەم سزایە دژی یاسا نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکانە، لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە".
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و شەهبا خەدیجە عەبۆ گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، بەتایبەت سزای دیسپلین کە ٦ مانگی تر زیادکراوە".
هەروەها خەدیجە گوتی: "لەسایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتینە ئەم ڕۆژە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەردەم لە گۆڕەپانەکان دەبین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.