لە شەهبا پرسە بۆ شەهید فایەق عەفرین دانرا

لە شەهبا مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ فایەق عەفرین دانرا کە لە ئەیلولی ٢٠٢٠ لە وان شەهیدببوو.

بە بەشداربوونی سەدان کۆچبەری عەفرین و دانیشتووانی شەهبا مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ شەهید فایەق عەفرین و هەڤاڵانی رێکخرا. شەهید فایەق عەفرین لەگەڵ ٤ هەڤاڵی خۆی باهاران کەنداڵ، شیار ساسۆن، شیار کۆبانێ و سیدار جانفیدا لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە وان شەهید ببوون.

دانیشواتن لە گوندی تل قرەحی شەهبا لەبەردەم ماڵی بنەماڵەیشەهید کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە لەسەر ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان  مەندال شێخۆ قسەی کرد و وتی، " لە کەسایەتی شەهید فایەق و هەڤاڵانیدا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە بیردەهێنینەوە. با دوژمن باش بزانێت کە ئێمە لەپشت هێزەکانمان و گەریلاوەین".

لەسەرناوی کۆنگرەی ستار ئەمینە سلێمان وتی، "رۆڵەکانمان گیانی خۆیان لە پێناو دۆزەکەیان بەخت دەکەن بۆ ئەوەی بتوانین بە ئازادی بژین. دوژمن ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان تێکبسکێنێت. ئێمە بە وردەیەکی گەورەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و ئێمە لە بەرامبەر داگیرکەری خۆڕاگری دەکەین".

لە کۆتاییشدا ئامۆزای شەهید فایەق قسەی کرد و وتی، "ئێمە بە شەهیدەکەمانەوە سەربەزین. ئێمە رێگای ئەوان دەگرینەبەر".

هـ . ب