لە شەهبا تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردرا
تەرمی جەمیل نەعسان و ئیسماعیل حەسەن کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر شەهیدبوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران.
تەرمی جەمیل نەعسان و ئیسماعیل حەسەن کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر شەهیدبوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران.
ئەندامانی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، جەمیل نەعسان و ئیسماعیل حەسەن، ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەواری دێریک شەهید بوون. دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافین تەرمی ئەو دوو شەهیدەیان وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحیزەی شەهبا بەڕێکەوتن.
لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان شازیە ئیبراهیم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ڕۆڵی شەهیدانی لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئاسایشی هەرێمەکە باسکرد.
ئەندامی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، دڵسۆز عەفرین، ئاماژەیان بەوە کرد کە پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆچکردنی گەلی کورد و داگیرکردنی ڕووبەرێکی فراوانترە.
دڵسۆز عەفرین ئاماژەی بە دووڕوویی ئەردۆگان کرد و گوتی: "ئەردۆگان هاوسۆزی خۆی بۆ منداڵانی فەلەستین لەبەردەم ڕۆژنامەکان دەردەبڕێت و دەڵێت هەرێمەکە ڕووبەڕووی تینوێتی بووەتەوە. بەڵام ئەو دڕندانەترین تاوانەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات، ژێرخانی هەرێمەکە دەکات ئامانج، ئاو دەبڕێت، زەویە کشتوکاڵییەکان دەسوتێنێت، بە شێوەیەکی دڕندانە منداڵ و بەساڵاچووان دەکوژێت."
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، حیکمەت ڕەشید، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند، تا ڕزگارکردنی عەفرین و سەرجەم هەرێمە داگیرکراوەکان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتیک، ڕوکەن ئەحمەد، ناسنامەی شەهیدەکانی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیانی کرد.
تەرمی دوو شەهیدەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.