لە سڕینی کۆبانێ بۆ پشتگیریکردن لە گەریلاکانی ئازادی خۆپیشاندان ئەنجامدرا
سەدان هاوڵاتیی ناوچەی سرینی کۆبانێ و دەوروبەری، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا دژبە داگیرکاریی هاتنە سەر شەقام.
سەدان هاوڵاتیی ناوچەی سرینی کۆبانێ و دەوروبەری، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا دژبە داگیرکاریی هاتنە سەر شەقام.
ئەمڕۆ لە ناوچەی سرینی سەربە کۆبانێ و دەوروبەری، سەدان هاوڵاتیی بە ئامانجی دەربڕینی پشتیوانییان لە بەرخۆدانی گەریلا دژبە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لەم ڕێپێوانەدا، سەدان هاوڵاتی و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون و لە دەروازەی شارەکە بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان و پانکارد بە نووسراوەی “بژی بەرخۆدانی ئازادیخوازان” و هەروەها وتنەوەی دروشمی “بژی بەرخۆدانی گەریلا”، تا مەیدانی شارەوانی شارۆچکەی سرین ڕێپێوانیان کرد.
ف.ق