لە تەبقا ڕێپێوانێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە تەبقا بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە تەبقا بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ ئاشکرا کردنی بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکان بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا نووسینگەی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەبقا ڕێپێوانێکی ڕێکخست. نوێنەرانی ئیدارەی دێموکراتیکی سڤیلی تەبقا، ئەنجوومەنی سەربازی، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و تەڤگەری ژنان و گەنجانیش لەناویاندا و بە سەدان کەس لە دانیشتوانی تەبقا بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
ڕێپێوانەکە لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەفەوە دەستی پێکرد و تا بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرزکرایەوە. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵگیرا و ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان داوای کرد کە بو زووترین کات باری تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت".
لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ڕاگەیەندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شارۆچکەی مەنسوورە، فۆزا ئەلمحەمەدەوە خوێندرایەوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤ کرا کە بە زووترین کات بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت و دەستنیشانیان کرد کە تا تێکشکاندنی گۆشەگیریەکان بەردەوام دەبن لە چالکییەکانیان.