لە تربەسپی یادی ٥٣شەهید کرایەوە
لە تربەسپی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایار بەبیر هێنرانەوە.
لە تربەسپی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایار بەبیر هێنرانەوە.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تربەسپی لە کانتۆنی جزیرێ، یادی ٥٣ شەهیدی ڕێگای ئازادیی کە لە مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایاردا لە هەرێمە جیاجیاکاندا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی بە شکۆ کردەوە.
مەراسیمەکە لە بارەگای پەیەدە-ی تربەسپی بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دانیشتوانی شارەکە بەڕێوەچوو.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، نورەدین شاکر بەناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەی کرد. نورەدین پرسە و سەرسڵامەتی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند کە لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدانی شەهیدان ئێستا ئێمە لێرەین.
لە درێژەی قسەکانیدا نورەدین شاکر وتی: "شەهیدانمان هەبوونمان، مێژوو و شوناسی ئێمەن، شەهیدان ئومێد و پرشنگی ڕووناکیمانن. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خوێنی هەموو پێکهاتەکان، کورد، عەرەب، سوریانی، لە بەرەی گەلان و وڵاتدا تێکەڵ بە یەک بوون. ئێمە قەرزداری ڕەنج و فیداکارییەکانی شەهیدانمانین."
دواتر بڕوانامەی شەهیدان خوێندرایەوە و بە دیمەن وێنەی شەهیدان نمایشکرا.