لە تربەسپی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنقەرە، بەغدا و پەدەکە شەرمەزارکران

دانیشتوانی تربەسپی و یەکێتی ژنانی گەنج، هاوکاریەکانی پەدەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دروستکردنی دیوار لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

یەکێتی ژنانی گەنجی ناوچەی ترسبەسپی کانتۆنی قامشلۆ راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و هاوکاری پەدەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد کە ئامادەکاری هێرشێک لەدژی باشوری کوردستان دەکەن.

ریدا عومەر ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنج راگەیەنراوێکی خوێندەوە و رایگەیاند، لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ەوە بەردەوامە و تێیدا چەکی قەدەغەکراو بەکارهێنراوە، پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات و لەدژی گەلی کورد دەوەستێتەوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ئەمە نیشانی دەدات کە پەدەکە لە رووی سەربازی و هەواڵگریەوە هاوکاری تورک دەکات و دۆزی گەلی کوردی فرۆشتووە و رێگەی داوە دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر هێزەکانی گەریلا.

پەدەکە لە ٢٨ و ٢٩ی مانگی ئابی ٢٠٢١ لە هەرێمی خەلیفان بۆسەی بۆ ٧ گەریلا دانا. لە ئەنجامدا ٥ گەریلا شەهید بوون و گەریلایەک بە زیندوویی کەوتوتە دەستی پەدەکە و گەریلایەکیش گەڕاوەتەوە بۆ بارەگاکەی.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە هاوکاری پەدەکە، دەوڵەتی تورک و حکومەتی کازمی و سەردانی مەسرور بەرزانی بۆ تورکیا کرد و وتی، " ئامانجیان لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان و هزری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانە.

یەکێتی ژنانی گەنج هاوکاری پەدەکەی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و زیانەتەکانی لەبەرانبەر دۆزی گەلی کورد و لەدژی گەلانی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و بەڵێن پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی پارچەکردنی کوردستان و گەورەترکردنی تێکۆشان کرد لەدژی خیانەت و داگیرکەری لە کوردستان.

ئەنجومەنی ناوچەی تربەسپی ئەمڕۆ بە ئامانجی نیقاشکردنی دۆخی سیاسی و دروستکردنی دیوار لەنێوان رۆژئاوا و شەنگالدا لە هۆڵی سیاهی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا سیپان محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەری ناوچەکە باسی دۆخی سیاسی هەرێمەکە کرد.

سیپان محەمەد باسی ئەوەی کرد کە ئامانجی پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ دروستکردنی دیوارێک لەنێوان رۆژئاوا و شەنگالدا، هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی دۆزی گەلی کورد.

سیپان محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ئەوەی تەڤگەری ئازادی کوردستان رزگاکردنی گەلانی هەرێمەکە و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی کردووەتە ئامانج، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە رێگەی بەئامانجگرتنی هەوڵ دەدات کۆمەڵگاکان پارچە بکات و کۆنتڕۆڵیان بکات. بەم هۆیەوە بە هەموو ڕێبازێک هەوڵ دەدات پرۆژەی دیموکراتیک لە هەرێمەکە لەناوببات.

لە کۆتاییدا سیپان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی تربەسپی ئاماەی بە شەڕی ئوکراینا و روسیا کرد و وتی، " ئەمە ئەنجامی ناکۆکی دەوڵەتانی کاپیتالیستە بۆ بەرژەوەندەکانیان. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە بەرگرینامەکەیدا باسی گرنگی دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکرات کردووە، بەڵام دوای ئئەوەی گەلانی جیهان خاوەنداریان لە هزری ڕێبەر ئۆجالان کرد، ئەو دەوڵەتانە گۆشەگیریەکی گەورەیان لەسەری سەپاند."

ف.ق